وەزیری تەندروستی هەرێمى كوردستان داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات لە پێناو سەلامەتی خۆیان و دوربوون لە نەخۆشی كۆرۆنا.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٠ داوایەكی ئاراستەی هاوڵاتیانكرد و پێی راگەیاندن كەوا لە ماڵەكانی خۆیان بمێنەوە نەچنە دەرەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد" ئەگەر ئەو هاوڵاتیان ئەو كارە ئەنجام بدەن دوردەبن لە نەخۆش، هەروەها داواشیكرد هاوڵاتیان دوربكەونەوە لە بەركەوتنی كەسانی تر و بەردەوام دەستەكانتان بشۆن".

حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی تەواوی رێكارەكانیان گرتوەتەبەر بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەدوربن لە نەخۆشی كۆرۆناو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

AM:09:51:12/03/2020