ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی بەدیکردنی قەرەباڵغی لەهەر شوێنێک ئاگاداریان بکەنەوە.
ئەمڕۆ پینج شەممە ئاسایشی سلێمانی ئاگاداریەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا داوا لە تەواوی ھاوڵاتیان دەکات لەھەرجێگا و شوێنێکدا کۆبوونەوە و قەرەباڵغیان بەدی کرد ھێزەکانمان ئاگادار بکەنەوە لە پێناوی سەلامەتی خۆتان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەوڵەکانی هیزەکانی ئاسایش بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و گردبوونەوەی هاوڵاتیان بەردەوامە، بەمەبەستی پاراستنیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.