وەزارەتی تەندروستی هەرێم رێنومای بۆ پەیامنێرانی مەیدانی و رۆژنامەنووسان دەردەکات بە بەمەستی خۆپاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕێنمایی بۆ میدیاکاران و ڕۆژنامەنوسان
لەکاتی چاوپێکەوتن و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دا .
پێوویستە دووریت لە ستەیجی لێدوان دوو مەتر بێت و دووری خۆت و ڕۆژنامەوانەکانی تر نابێت لە یەک مەتر کەمتربێت .
هەمیشە دووری خۆت و کەسی بەرامبەر لەیەک مەتر کەمتر نەبێت .
کاتێک دەچیت بۆ شوێنی داخراو کە چەند کەسێکی لێ بێت ، پێوویستە ماسکی ئاسایی بەکاربهێنیت .
جێڵی تقیم لەگەڵ خۆت هەڵبگرە زوو زوو دەستت پاکژبکەوە..
تەوقە لەگەڵ کەس مەکە .
نەخۆشخانە و نەخۆش ، لەئێستادا شوێن و کەسی مەترسیدارن بۆ ئێوە ، خۆتان لێیان بپارێزن . ئەگەر ناچار بووی دەبێت بەتەواوی پابەندی ڕێنمایی خۆپارێزی بیت .
بەهیوای تەندروستی باش و سەلامەتی بۆ هەمووان
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.