یاریزانێکی ریاڵ مەدرید توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت




یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، یاریزانێکی تیپی باسکەی، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
یانەکە بڕیاریداوە پشکنین و کەرەنتینە بۆ هەموو یاریزانەکانی بکات و بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا  یانەکە خەریکی جیاکردنەوەی یاریزانەکانیەتی لە یەکتری.
ئەمە پاش ئەوە دێت، خولی ئیسپانیا بۆ چەند هەفتەیەک راگیراوە.



PM:06:42:12/03/2020