وەک تۆڵە سەندنەوەیەک دژی هێرشە مووشەکیەکەی سەر سەربازگەی تاجی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٣ی ئازار فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمەریکا بۆردومانی پێنج بنکەی سەربازی حەشدی شەعبیان کرد.
پەناتگۆن( وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ) رایگەیاند "هێرشێکی بەرگریانەو وردیان کرۆدتە سەر پێنج بنکەی حیزبوڵا لە چەند شوێنێکی جیاوازی عێراق".
لە راگەیاندنەکەی پەنتاگۆندا هاتووە" هێزەکانی ئەمەریکا و هاپەیمانەکانیان جبەخانەکان و ئەو دامەزراوانەیان کردۆتە ئامانج کە چەکی تێدا کۆگا کراوە".
ئەو هێرشە ئاسمانییە توندەی ئەم بەرەبەیانییە بارەگاکانی حیزبوڵای لە جەرف سەخەر لە باکوری پارێزگای بابل بنکەی لیواکانی ٤٦ و ٤٧ ئەو هێزەی گرتۆتەوە، هەروەها بنکەی ئەو هێزانە لە ئەنبار، فڕۆکەخانەی کەربەلاشی گرتۆتەوە کە تازە دروستدەکرێت.