لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٧٢ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

رێکخراوی هەنگاو کە گرنگی بە مافەکانی مرۆڤ دەدات لە رۆژهەلآتی کوردستان رایگەیاند" چوار کەسی دیکە لە شاری سەقز بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داو بەمەش ژمارە ئەو کەسانەی مردوون گەیشتە ١٣ کەس ".



رێکخراوی هەنگاو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ٧٢ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ١٩ کەسیان ژن و ٥٣ کەسیان پیاو بوون".

جیا کردنەوەی قوربانییەکان بە پێی پارێزگاکانی رۆژهەلآتی کوردستان، وەک هەنگاو ئاماژەی بۆ دەکات:
پارێزگای ئیلام: ٩ حاڵەت (١ ژن و ٨ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٢٣ حاڵەت (٦ ژن و ١٧ پیاو)
پارێزگای سنە: ٣٢ حاڵەت (٩ ژن و ٢٣ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٨ حاڵەت (٣ ژن و ٥ پیاو)

شارەکانی سەقز و کرماشان بە ٢٤ حاڵەت و ١٥ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (٨ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٣ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١ حاڵەت)، سنە (٧ حاڵەت)، مەریوان (١ حاڵەت)، میاندواو (٢ حاڵەت)، پیرانشار (١ حاڵەت)، ئورمیە (٥ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت) و کەنگاوەر (١ حاڵەت) تۆمار کراوە.


هەنگاوی شەوی ڕابردوو لە ئامارەکاندا باسی لە گیان لە دەست دانی پیاوێکی خەڵکی شنۆ بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا کردبوو، دوای بەدواچوون دەرکەوت کە ئەو کەسە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و گیانی لە دەست نەداوە. هەر بۆیە لێرەوە هیوای تەندروستی بۆ دەخوازین و وێڕای ڕاست کردنەوەی ئەو هەڵەیە لە ناوبراو و بەردەنگانی هەنگاو داوای لێبوردن دەکەین.
 



AM:08:30:13/03/2020