عێراق.. هاتووچۆکردن لەنێوان سەرجەم پارێزگاکان راگیرا

بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شانەی قەیرانەکانی عیراق بڕیاریدا بە راگرتنی هاتووچۆ لە نێوان سەرجەم پارێزگاکان.

 

شانەی قەیرانەکانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" بۆ سەلامەتی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردا بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە نێوان پاریزگاکاندا لە رۆژی ١٥ی ئادارەوە تاوەکو ٢٥ی ئادار، جگە جموجۆڵە بازرگانییەکان و هاتوچۆی فەرمانبەران ئەگەر زۆر پێویست بێت".

 

وتیشی" سەرجەم کۆڕو کۆبوونەوەکان و ئاهەنگ و پرسە قەدەغەدەکرێت وچێشتخانەکانیش دەبێت بە ڕیگەی دیلیڤەری خواردن بگوازنەوە بۆ شوێنەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد" هەوەرها قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوەی هاووڵاتییان لە رێگەی قەتەر و ئەڵمانیا جگە لە شاندە فەرمییەکان".

 

جێگای ئاماژەیە، رۆژانە حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی عیراق تۆمار دەکرێت و ئەم بڕیارەش بە ئامانجی رێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

 


PM:04:20:13/03/2020