ڤیدیۆ.. شاسوار عەبدولواحید بۆ پارتی‌و یەکێتی: وەک نەخۆشخانەتان پێدروستناکرێت، بارەگاکانتان بکەن بە نەخۆشخانە

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ لە پەیامێکدا لەسەر کۆرۆنا دەڵێت" وەک یەکێتی و پارتی نەخۆشخانەیەکیان پێ دروستناکرێت، ئەوا با بارەگاکانیان بکەن بە نەخۆشخانە ".

 

شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا لەبارەی کۆرۆناوە دەڵێت " با نەڵێن  ئۆپۆزسیۆن هەر قسە دەکات، نەوەی نوێ یەک بینای هەیە ئامادەین بیکەینە نەخۆشخانە ".

 

هەروەها باس لەوە دەکات کە هاوڵاتیانی هەرێم بەو شێوەیە مامەڵە بکەن کە حکومەت نییە، حکومەت هەر ئامۆژگاری دەردەکات نەخۆشخانەیەک ناکاتەوە، هیچ بودجەیەکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخان نەکردووە.

 

سەرۆکی نەوەی نوێ دەشڵێت" بیر لەچینی خوارەوەی کۆمەڵگا نەکراوەتەوە کە چۆن ژیان لەم دۆخەدا بەسەر دەبەن".

 

دەقی ڤیدیۆیەکە..

 



PM:09:07:13/03/2020