ڤایرۆسی کۆرۆنا چییە؟


بەپێی ڕێکخراوەکانی تەندروستی جیهانی کۆرۆنا سەر بە کۆمەڵەی ڤایرۆسەکانی SARS و MERS  .

 سارس لەجۆرێکی پشیلەوە گواستراوەتەوە میرسیش لە حوشترەوە.. ئەم ڤایرۆسانە دەبنە هۆی تووشبوون بە پەتای باو لەگەڵ چەندین نەخۆشی دیکە کە کاریگەرییان دەبێت لەسەر کۆئەندامی  هانەسە.

سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەم ڤایرۆسە لەمانگی کانونی ۲۰۱۹ لە شاری وهانی چینەوە سەری هەڵدا، خەڵکی سەرچاوەی ڤایرۆسەکە دەگەڕێننەوە بۆ بازاڕی هوانانە لەشاری  وهان ، کە بازاڕێکی تایبەتە بەخواردنی ئاژەڵان و، خواردنەوە دەریاییەکان.
 هەروەها لێکۆڵینەوەکان پێیان وایە ئەم ڤایرۆسە لە شەمشەمە کوێروەو ماری جۆری کرایت وە سەری هەڵداوە.
پسپۆڕان ئەڵێن مارەکان بەهۆی خواردنی شەمشەمە کوێرەکانەوە تووشی ڤایرۆسەکە بوون. کاتێک مرۆڤیش گۆشتی مارەکان دەخۆن ڤایرۆسەکەیان بۆ دەگواسرێتەوە.
  ئەم ڤایرۆسە لەئاژەڵ و مرۆڤیشدا بوونی هەیە لەئاژەڵەوە بۆممرۆڤ دەگوازرێتەوە لەمرۆڤیشەوە بۆ مرۆڤ.
ـ کۆکەـ قوڕگ ئێشە، هەڵامەت ، سەرئێشان.، هەروەها تا کەچەندین ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کامانەن ئەوانەی بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە دەمرن؟
 زۆربەی پسپۆڕانی بواری تەندروستی پێیان وایە ئەو کەسانەی کە بەرگری لەشیان لاوازە ئەم ڤایرۆسە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانیان، هەروەها کەسانی بەتەمەنیش.
ـ ڤایرۆسەکە چۆن بڵاو دەبێتەوە:
 ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی پەیوەندی مرۆڤ بەئاژەڵەوە دەگوازێتەوە، ئەو کەسەی کە تووش دەبێت بەپشت بەستن بە ئاستی نەخۆشەکە ئەگەری زۆرە لەڕێگەی کۆکە، تەوقەکردن ، پژمینەوە بگوازێتەوە.
تاکو ئێستا پسپۆڕان نەیان توانییەوە هیچ ڤاکسینێک، یاخود کۆتانێک دژی ئەم نەخۆشەییەمبدۆزنەوە.تەنها پسپۆڕان ئامۆژگاری تووشبووان دەکەن کە ئاوو شلەمەنییەکان زۆر بخۆنەوە، هەروەها بەباشی بخەون ، لەکەسی نەخۆش دوور بکەونەوە.هەروەها نابێت زۆر دەستیان بدەن لە چاوو دەم و لوتیان دەبێت بەبەردەوامی دەستەکانیان بشۆرن.
خۆپاراستن: بەکارهێنانی دەستکێش لەکاتی چونەدەرەوە لەماڵ
ـ گەر ناچاربوویت دەستکێش لەدەست نەکەیت ئەوا دەستت لەدمووچاوت بەدوور بگرە ، هەروەها بەباشی بیانشۆ.
ـ ڕۆژانە دەستکێشەکان بشۆ یاخود بیان گۆڕە.
ـ بەکارهێنانی دەمامک.



PM:10:32:13/03/2020