كەسایەتیەكی ناوسراو نووسەرێكی هەرێمی كوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە كۆچی دوایی كرد و بنەماڵەكەی داوا دەكەن خەڵكی لە ماڵی خۆیانەوە تەنها دوعای خێری بۆ بكەن.
مەلا عەبدوللەتیف بامۆكی، ئەندامی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان، نووسەر و وەرگێڕ و شەرعزانی كورد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە كۆچی دوایی كرد.
بنەماڵەكەی راگەیاندراوێكیان بڵاو كردەوە و بە نیگەرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی بامۆكییان بەهۆی نەخۆشییەوە راگەیاند و هاوكات" لەبەر سەلامەتیی و چاكەی گشتیی و وەك پابەندبوونمان بە رێنماییە تەندروستییەكان و بە ھۆكاری پاراستنی گیانی ھاووڵاتیانی ھەڵەبجە و كوردستان، پرسەی بۆ دانانێین”.
ئەوان لە و راگەیەندراوەدا داواشیان لە خزم و دۆستانیان كرد، هەر كەس لە شوێن و ماڵی خۆیەوە نزا بۆ مامۆستای كۆچكردوو بكات و بەهۆی ئەوەی پرسی بۆ دانانێن.