كەسێكیتر لە عێراق بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای واست رایگەیاند" ئەمڕۆ یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا تۆمارکراوە، کە پیاوێکی خەڵکی ناحیەی شێخ سەعدبوە و دوای گەڕانەوەی لە ئێران کەرەنتین کرابوو".

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای واست لە رۆژهەڵاتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەو هاوڵاتییەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، دوای گەڕانەوەیان لە وڵاتی ئێران لەگەڵ هاوسەرەکەی خرابوە ژێرچاودێری پزیشکییەوە".

 

تاكو ئێٍستا كۆی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق ١٠٤ كەسە كە ئەمڕۆ ١١ هەمین كەس بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا و ٢٨ كەسیش چاكبونەتەوە، لە كۆی ١٩ پارێزگای عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە تەنها لە شارەكانی دهۆك و نەینەوا و سەلاحەدین و قادسیە كۆرۆنا تۆمار نەكراوە. 

 
 
 


AM:10:49:14/03/2020