بەهۆی کۆرۆناوە قردێلەی سوور لەچوار ماڵی هەڵەبجە دەدرێت

تەندروستیی هەڵەبجە بەهۆی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کەسێک کە تووشی کۆرۆنا بووە، چوار ماڵی شارەکەی بە قردێلەی سوور نیشانە کرد.

 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند" چوار خێزان كە مامەڵەیان لەگەڵ هاوڵاتیە تەوێڵەییە تووشبوەكەی شەوی رابردووی كردووە، قەردێلەی سوور لەماڵەكانیان درا‌ و لەماڵەکانی خۆیان کەرەنتین کران".


دكتۆر ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند " دوای ئەوەی كەسێكی سنووری هەڵەبجە كە خەڵكی تەوێڵەیە تووشی كۆرۆنا بووە، لێپێچینەوەكانیان تووندتر كردووە. هەموو ئەندامانی ئەو چوار خێزانەش دوای پشكنینی تەندروستی بۆیان لە ماڵەكانی خۆیاندا كەرەنتین دەكرێن".


بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاشکراشی کرد، پێویستە شێوازی كاركردنیان ‌و مامەڵەیان لەگەڵ كەرەنتین كردن بگۆڕن ‌و وتی "ئێمە وەك تەندروستیی هەڵەبجە پێشنیازمان كردووە كەرەنتینكردن لە ١٤ رۆژەوە بۆ ٢٨ رۆژدرێژ بكرێتەوە".


تاوەكو ئێستا 28 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون یەكێك لەوانە خەڵكی سنووری هەڵەبجەیە.

 


PM:05:15:14/03/2020