لە ‌هێرشەکەی سەر سەربازگەی تاجی ٣ سەربازی هاوپەیمانان برینداربوون

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند" لە هێرشە مووشەکەکەی سەر سەبازگەی تاجی لە باكووری بەغدا سێ‌ سەربازی هاوپەیمانان برینداربوون".


لە راگەیەندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشکرای کرد، ئەو هێرشەی ئەمڕۆ شەممە كراوەتە سەر سەربازگەی تاجی لە باكووری بەغدا لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بووە و لەڕێگەی هەڵدانی 11 مووشەكەوە بووە لە جۆری كاتیۆشا.


هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە، ئەو مووشەكانە بەسەر یەكەیەكی بەرگری ئاسمانی عیراق و لە نزیك نێردەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كەوتوونەتە خوارەوە.


شانەی راگەیاندن ئەوەش دەخەنە روو" ٧ سەكۆی هەڵدانی مووشەكەكان لە ناوچەی ئەبو عزام لە نزیك تاجی بووە و تێیدا ٢٤ مووشەكی دیكە دۆزراونەتەوە، كە ئامادەكراون بۆ تەقاندن، بەڵام پووچەڵ كرانەوە".


شانەی ڕاگەیاندنی دەشڵێن" بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەوە ژمارەیەك ئەندامی هێزی بەرگری ئاسمانی بریندار بوون و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، جگەل برینداربوونی سێ سەربازی هاوپەیمانی".
 


PM:06:19:14/03/2020