میسی داواکارییەکی لە هەموو جیهان هەیە


میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە داواکارییەک ئاڕاستەی دانیشتوانی هەموو جیهان دەکات و داوا دەکات لە ماڵەوە بمێننەوە.
میسی ئەمڕۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لەگەڵ دوو لە مناڵەکانی پۆستێکی کردووەو نوسیویەتی"ئەم کاتە ساتێکی زۆر ئاڵۆزە ئێمەی تێدایە، بەهیوام ئەم دۆخە بە زووترین کات تێپەڕێنین، هەموومان دڵەڕاوکێمان هەیە چی روودەدات لە جیهاندا، کاتی ئەوەیە بەرپرسیارێتی بگرینە ئەستۆ و لە ماڵەوە بمێنینەوە.
دەشڵێت" لە ماڵەوە بمێننەوەو لەگەڵ خێزانەکانتان چێژ وەرگرن، ئەمە هەموو کات دووبارە نابێتەوە.



PM:07:01:14/03/2020