رۆناڵدۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە



رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، پەیامێکی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوەو داوا دەکات رێنماییەکانی رێخراوی تەندرووستی جیهانی پەیڕەو بکەن.
رۆناڵدۆ بەهۆی ترسی لەڤایرۆسی کۆرۆناوە ئیتاڵیای بەرەو پۆرتوگال جێهێشتووە، ئەو یاریزانە لە پێگە تایبەتییەکانی خۆی نوسیویەتی" جیهانی بە ساتێکی قورسدا تێدەپەڕێت، من وەکو یاریزانێک و باوکێک و کوڕێک قسەتان بۆ دەکەم، گرنگی بەم دۆخەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەم، ئەوەی گرنگە دەبێت رێنماییەکانی رێخراوی تەندرووستی جیهانی پەیڕەو بکەین بۆ ئەوەی ئەم دۆخە کۆنترۆڵ بکەین.

لە کۆتایدا هاوخەمی بۆ قوربانیان و هاوڕێی، رۆگانی لە یانەی یۆڤانتۆس دەربڕی و هیوای خواست بە زووی چاک ببێتەوە.
لە ئێستادا لە ئیتاڵیا زیاتر لە ١٥ هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نزیکەی ٥٠٠ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.



PM:07:02:14/03/2020