پۆلیسی سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگریكردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رێكاری نوێ ده‌گیرێته‌به‌ر و چەند  بڕیاری‌ نوێشی‌ راگه‌یاند.

 

ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و رێگری كردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی، هاووڵاتیانی بەڕ‌ێز ئاگادار دەكەینەوە سبەینێ یەكشەممە (2020.3.15) رێكاری نوێ لەشاری سلێمانی دەگیرێتەبەر و داواكارین هەمولایەك پابەندبن پێوەی، بەپێچەوانەوە ناچارین رێكاری پێویست بەرامبەر سەرپێچیكاران بگرینەبەر".

1- كردنەوەی دوكانی نانەواخانە و فڕنی سەمون و ماركێتی گەڕەكەكان لەگەڵ دەرمانخانە و دوكانی سەوزە و میوە.

2- دلیڤەری و گواستنەوەی سەوزە و میوە بۆ ماڵەكان رێگەپێدراوە.

3- هاتنە دەرەوەی هاوڵاتیان بەپیادە بەمەبەستی كڕینی پێداویستی تەنها لە سنوری گەڕەكەكانی خۆیاندا دەبێت.

4- بۆ كڕینی پێداویستی‌ مۆڵەتی شۆفێری و سەنەوەی ئۆتۆمبێل لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت تا دەگەڕیتەوە.

5- تەنها رێگە بە هاتوچۆكردنی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی ئاو و كارەبا و تەندروستی و شارەوانی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان رێگەپێدراون.

 
6- گەیاندنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەكان رێگەپێدراوە.

 


PM:07:41:14/03/2020