لە عێراق پێنج حاڵەتی دیكەی كۆرۆنا تۆماركرا

کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق پێنج حاڵەتی دیکەی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند. 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەشکردووە" کە لە بەغدا سێ حاڵەت تۆماركراون، لە زیقار حاڵەتێك و لە كەربەلا حاڵەتێكی تر تۆماركراوە".

 
دەشلێت" تائێستا ئەوانەی توشی كۆرۆنا بوون ١١٠ كەس دەبن، ٢٦ چاك بوونەتەوە و ٩ كەسیش مردوون".
 


PM:09:20:14/03/2020