چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزرایەوە

پرۆفیسۆر پاولۆ ئاسچیێرتۆ، لە پەیمانگای پاسکالێ لە ناپۆلی باشووری ئیتالیا، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیتالیا (ئانسا)ی راگەیاند" تیمی پزیشکی پەیمانگەکەیان، گەیشتوونەتە دۆزینەوەی چارەسەریەك بۆ ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بارودۆخی تەندروستیان جێگیر نییە".

پرۆفیسۆر پاولۆ ئاسچیێرتۆ وتیشی" ئەو چارەسەرییە یان دەرمانەی دۆزیویانەتەوە (Tocilizumab)، دژە هەوکردنی سیەکانی کۆڤید-١٩یە، لە شاری ناپۆلی لەسەر دوو نەخۆش تاقیکراوەتەوە و چاکبوونەتەوە، دوای پێدانی چارەسەرییەکە بە ماوەی ٢٤ کاتژمێر راستەوخۆ کاریگەری هەبووە و تەندروستی هەردوو نەخۆشەکە بەرەو باشتر چووە".

ئەو گروپە پزیشکەی ئەو چارەسەرەیان دۆزیوەتەوە، ئێستا جگە لە نەخۆشخانەی پاسکالێ لە ناپۆلی، لە نەخۆشخانەکانی بێرگەمۆ، میلانۆ و فانۆ کە زۆرترین تووشبوو بەڤایرۆسی کرۆنایان تێدا تۆمارکراوە، بەکاردەهێندرێت.

لەگەڵ راگەیاندنی ئەو چارەسەرییەش، هەندێك لە سێناتۆرانی سێناتی ئیتاڵی پشتگیری و دەستخۆشی خۆیان بەو تیمە پزیشکییە راگەیاند، کە بەو دەستپێشخەری و داهێنانە، زیاتر نزیکمان دەخاتەوە لە رێگری تەشەنەی زیاتر و کۆتاییهێنان بەم ڤایرۆسە نوێیە.




PM:09:37:14/03/2020