زۆر جۆری چا هەیە خەڵکی بەکاری دەهێنێت وەک چارەسەری سروشتی ڕززگاربوون لەهەندێک کێشەی تەندروستی ، هەروەها چەند جۆرێک لە چا هەن یارمەن ئەوکەسانە دەدەن کە توشبوی هەریەک لەحاڵەتەکانی وەک ڕشانەوە ، قەبزی، لاوازی هەرسن.
لێرەشدا چەند جۆرێک چای بەسود دەخەینە ڕوو کە بۆ هەریەک لەم حاڵەتانە بەسودە یارمەتی کرداری هەرس دەدات .
ئەوانیش.
ـ چای نەعنا: لێکۆڵینەوەکان دەریان خستۆوە چای نەعنا یارمەتی لاوازی کرداری هەرس دەدات هەروەها بەسودە بۆ ئەوکەسانەی کێشەی ڕیخۆڵەیان هەیە.
ـ چای زەنجەفیل: چای زەنجەفیل بەسودە بۆ ئەوکەسانەی توشی ڕشانەوەوو دڵ تێکهەڵاتن،و هەروەها کێشەی هەرس بوون.
ـ چای ڕازیانە ڕازیانە بەوە ناسراوە کەچارەسەری برینی گەدە دەکات و هەروەها بەسودە بۆ کرداری دەرهاویشتنی پیسای ، لە توشبوون بە قەبزی دەت پارێزێت.
ـ چای سینەمەکی: سینەمەکی بە نەرمەکەرە ناسراوە هەروەها یارمەتی خاوێت بونەوەی کۆڵن دەدات .
ـ چای ڕەش: خواردنەوەی چای ڕەش یارمەتی چاکبوونەوەی برینی گەدە دەدات و هەروەها دژە ئۆکسانە.
سەرچاوە: health line