پارێزگاری به‌غدا بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤارۆسی کۆرۆنا و سەلامەتی هاوڵاتییان پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان راگەیاند.
محه‌مه‌د جابر، پارێزگاری به‌غداد رایگه‌یاند" بە مەبەستی رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژی سێشه‌ممه‌وه تاوەکو پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له ته‌واوی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان پشووی فه‌رمی ده‌بێت و داوشدەکات هاووڵاتییان لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە".
پارێزگاری بەغدا لەبارەی زیاره‌تكارانی شیعه بۆ شوێنه پیرۆزه‌كان وتی" بڕیاریان بۆ ئه‌وانیش ده‌بێت و داوای له سه‌رپه‌رشتیارانی كاروانی زیارەتكاران كردووه، كه هۆشیاری ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بكه‌نه‌وه".