سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای راگەیاندنی باری نائاسایی دەکەن

سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك كۆمار نامەیان ئاڕاستەی پەرلەمان كردوە بۆ ڕاگەیاندی باری لەنــاكاو "باری نــائاسایی" بۆ ماوەی ۳۰ ڕۆژ.

 

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆککۆماری عێراق بڵاویکردەوە" هەریەکە لە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق نامەیان ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  بەپشتبەستن بەماددەی ٦١-ی دەستور بۆماوەی ٣٠ رۆژ باری نائاسایی تەندروستی رابگەیەنێت".

 

ئاماژەی بەوەشكردوە، بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی داوایانكردوە ئەگەر پێویستبو ماوەی راگەیاندنی باری نائاسایی درێژبكرێتەوە.



PM:04:05:15/03/2020