ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی مووچە بۆ ئەم مانگە نییە، هەر کاتێک هاتووچۆ ئاسایی بووەوە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە".
هاوکات هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د سوپاسی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پابه‌ندبوونیان به بڕیاره‌كه‌وه.جەختیشیکردەوە کە سەرۆکی حکومەت بەڵێنیداوە کە ڕاستگۆ بین لەگەڵ هاوڵاتیاندا.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد" ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته یه‌كه ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی باری گوزه‌ران له واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رێكبخه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه‌ی گرنگن بۆ هاووڵاتیان و خه‌ڵك ئاماده نه‌بووه بۆ دابینكردنیان بۆ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو، دابین بكرێن".