ڕونکردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمەوە

دوابەدوای ڕەخنەی بەشێكی هاووڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بە جیاوازی لە ئەنجامدانی ژمارەی پشكنینەكان لەنێوان هەولێر و سلێمانی، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە رونكردنەوەكەیدا دەڵێت" ئەو ئەو پشكنینانە لە سەنتەری شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئەنجام دەدرێت وە ڕۆژانە جیاوازی دەبێت لە ژمارەی ئەو پشكنینانە ئەوەش بە گوێرەی بوونی كەسانی گومانلێكراو و هاوڵاتیانی كەرەنتین كراو، بۆ نموونە دوێنی و پێرێ لە هەولێر ژمارەی پشكنینەكان زۆربوون لەبەر بوونی ژمارەیەكی زۆری بەركەوتووی پزیشكێكی شاری هەولێر كە پێشتر دەستنیشانكرا بە تووشبووی ئەو نەخۆشیە".

ئاماژەی بەوەشكردووە" پەیوەستە بە ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی كە ماوەی كەرەنتینیان تەواو دەبێت و دەبێت لە كۆتا ڕۆژدا پشكنینیان بۆ ئەنجام بدرێت".

 

دەقی رونكردنەوەكە: 

سەبارەت بە ژمارەی ئەو پشکنینانەی کە ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت و ڕادەگەیندرێت، ئەو پشکنینانە لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئەنجام دەدرێت وە ڕۆژانە جیاوازی دەبێت لە ژمارەی ئەو پشکنینانە ئەوەش بە گوێرەی بوونی کەسانی گومانلێکراو و هاوڵاتیانی کەرەنتین کراو، بۆ نموونە دوێنی و پێرێ لە هەولێر ژمارەی پشکنینەکان زۆربوون لەبەر بوونی ژمارەیەکی زۆری بەرکەوتووی پزیشکێکی شاری هەولێر کە پێشتر دەستنیشانکرا بە تووشبووی ئەو نەخۆشیە، هەروەها پەیوەستە بە ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی کە ماوەی کەرەنتینیان تەواو دەبێت و دەبێت لە کۆتا ڕۆژدا پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

وەزارەتی تەندروستی
15 ئازار 2020

 

 


PM:07:02:15/03/2020