وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە راگەیاندنێکدا دەڵێت " هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه مووچه‌كانیان له خزێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه و به‌م زووانه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت".
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:-
خشته‌ی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاماده‌كراوه، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و رێكارانه‌ی كه بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر، ده‌كه‌وێته دوای ئه‌و رێكارانه.
فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه مووچه‌كانیان له خزێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه و به‌م زووانه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئه‌م رێكارانەش تەنیا بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و خانه‌واده‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر.
د. جوتیار عادل