وەزیری تەندروستی تورکیا، ١٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەكهیدا راگەیاند و ژمارەی توشبوان بهرز بۆوه بۆ ١٨ کەس.
فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا، رایگەیاند" ١٢ توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە و ئەوانەش دووانیان لە كەسە نزیكەكانی یەكەم تووشبوون. حەوت تووشبوویتریش لەئەوروپا گەڕاونەتەوە و سێ تووشبووش لە ئەمریكاوە روویان لە وڵاتەكە كردووەتەوە".
ههروهها ئاماژهی بهوهشداوه" ژمارەی تووشبووان بۆ ١٨ کەس بهرز بۆتهوه".
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا ١٦٢ هەزار كەسی تێپەڕ كردووە ژمارەی گیانلەدەستدراوانیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە شەش هەزار كەس زیاترە.