وەزیری دارایی لەسەر دابەشنەکردنی موچە ڕونکردنەوە دەدات

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" موچە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە دابەشنەکراوە، پارەی موچەی وەزارەتەکان ئامادەیە".

 

ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی  و ئابوریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" مووچە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە دابەشنەکراوە، پارەی موچەی وەزارەتەکان ئامادەیە، هەرکاتێک قەدەغەی هاتوچۆ نەما دابەشیدەکەن".


ناوبراو جەختیکردەوە: مووچە بەهۆی ئەو رەوشەتەندروستیەوە دابەشنەکراوە کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئاراوە بۆ رووبەرووبووونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

وتیشی" لە ڕۆژی یەک شەممەوە پارەی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیە و هیچ کێشەیەک لە بونی پارە نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" لە ئێستادا بەدوای میکانیزمێکدا دەگەڕێن، بۆ ئەوەی بتوانن تەندروستی هاوڵاتیانیش بپارێزن و موچەش دابەشبکەن".

 

 ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێى خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم ،بڕیاربوو، دوێنێ یەکشەممە، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

 




AM:10:51:16/03/2020