ئەگەری تووشبونی دوو کەس لە گەرمیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەندرێت

 

سەرچاوەیەکی تایبەت بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" دوو کەس لە ناوچەی گەرمیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕادەگەیەندرێت".

 

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، ئەو دوو کەسە دانیشتووی خانەقینن، کە تووشی کۆرۆنا بوون، وە یەکەم حاڵەتیشە کە لە ناوچەکانی گەرمیان کۆرۆنا تۆمار دەکرێت.

 

خانەقین دانیشتوانەکەی زۆربەی زۆری کوردە، بەڵام لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەدا گەڕاوەتەوە سەر ئیدارەی حکومەتی ناوەندی. 



AM:11:43:16/03/2020