بوومەلەرزەیەک لە هەولێر روودەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بوومەلەرزەیە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:١٠ بەکاتی هەولێر ئەو شارەی هەژاندووە.

 
بوومەلەرزەی هەرێم ئاشکرای دەکات گوڕی بوومەلەرزەکە ٤:٩ پلە بووە بە پێوەری رێختەر و  لەدووری ٣٥کم و رۆژئاوای پارێزگاکە روویداوە.

 
دەربارەی چەقی بوومەلەرزەکە، کەشناسی دەڵێت " چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواروی شارۆچكه‌ی حه‌مدانیه‌ نێوان شاری هه‌ولێر و شاری موسڵ هاولاتیان هه‌ستیان پێكردووه"‌ .

 


PM:02:38:16/03/2020