سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە یادی ٣٢ هەمین ساڵەی کیمیابارانی شێری هەڵەبجەدا، دەڵێت" پێویسته ئه‌م بۆنه‌یه هانده‌ر بێت بۆ یه‌كڕیزی زیاتری هێزه نیشتمانی و ئازادیخوازه‌كانی گه‌لی كوردستان و عێراق، له پێناو چەسپاندنی مافە دیموکراتیەکانی خەڵک و رێگرتن لە سەرھەڵدانەوەی چەوسانەوە".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆماری عێراق..
سی و دوو ساڵ پێش ئێستا، رژێمی سەدام، تاوانێکی گەورەی به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو دژ بە گەلی کوردستان ئەنجامدا، بەھۆی ئەو تاوانە قێزەونە کە به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی شاری هه‌ڵەبجه‌ی شه‌هید ئه‌نجامدرا زیاتر لە پێنج ھەزار مرۆڤی بێ‌تاوان بوونه قوربانی و بەھەزارانی دیکە بریندار بوون.
هەڵەبجە بووە ناسنامەی گەلێكی چەوساوە و پێناسەی ڕژێمێکی تاوانباری مرۆڤكوژ، هەڵەبجە بووە داستانی مرۆڤایەتی دژ بە زۆرداری.
له‌كاتێكدا یادی ئه‌م بۆنه خه‌مناكه دەكهینهوه،
پەندەكانی ھەڵەبجە و چەوساندنەوەی خەڵکی کوردستان و زوڵم تا سەر نابێت، زاڵم بەھەمان چارەنووسی سەدام و ھاوکارەکانی کۆتایی دێت، مافی گەلان بە زەبری هێز و داپلوسین لە ناو نابرێت، به‌توندی پێداگیری له‌وه ده‌كه‌ین كه خزمه‌تكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌ركی هه‌مووانه و پێویسته هه‌موو لایه‌كمان له سارێژكردنی برینه‌كانی خه‌ڵك و قوربانیەکانی ئه‌م شاره ئازیزە کەمتەرخەمی نه‌كه‌ین و چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی ئه‌م كاره‌ساته بكرێت و خزمه‌تگوزارییه پێویست و بنهرهتهكان بۆ خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی دابین بكرێت.
جێی ئاماژه‌پێدانه ئێمه له كاتێكدا یادی سی و دوو ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه، عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیاردا تێپه‌ر دەبێت، پێویسته ئه‌م بۆنه‌یه هانده‌ر بێت بۆ یه‌كڕیزی زیاتری هێزه نیشتمانی و ئازادیخوازه‌كانی گه‌لی كوردستان و عێراق، له پێناو چەسپاندنی مافە دیموکراتیەکانی خەڵک و رێگرتن لە سەرھەڵدانەوەی چەوسانەوە.
نەمری بۆ شەھیدانی ھەڵەبجە و ئەنفال و گۆرە بەکۆمەڵەکان و قوربانیانی دەستی تیرۆر.
سەربەرزی بۆ کەسوکاری شەھیدانی رێگای رزگاری و ئازادی.
د. بەرھەم ساڵح