لەسەر کەرەنتنیە نەکردن
هاولآتیان داوای روونکردنەوە لە سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی دەکەن

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگرەکەی و چەند ئەندام پەرلەمانێک، بە جیا سەفەرێکی ئەورپا دەکەن و دەگەڕێنەوە کوردستان، هاولآتیانیش لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هیچ کەس لەو بەرپرسانە کەرەنتینە نەکراون.

 

بەپێی ئەو زانییاریانەی دەست " سپی" کەوتووە هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و چەند ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەفەرێکی ولآتی ئەڵمانیان کردووەو رۆژی ٥ مانگ گەڕاونەتەوە، ئەو دەمە تەنها پشکنینێکی پلەی گەرمی لەش هەبوو، نازانرێت جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەو پەرلەمانتارانە پشکنینیان بۆ کراوە یان لەبەر "حەسانە" بۆیان نەکراوە.

 

هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د. رێواس فایەق سەردانێکی ولآتی هۆڵندای کردووەو رۆژی ١٤ ی ئازار گەڕاوەتەوە کوردستان، پێش گەرانەوەی ئەم بەرپرسە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەیاننامەی ژمارە ١٦ و ١٧ ی راگەیاند کە ئەو گەشتیارانەی دەگەڕێنەوە لە سەرجەم ولآتانی ئەوروپاوە ( کەناوی ولآتەکان هاتووە )دەبێت کەرەنتنیە بکرێن، بەلآم دەنگۆی ئەوە هەیە کە ناوبراو کەرەنتینەی بۆ نەکراوە.

 

ماڵپەڕی " سپی " هەوڵی دا پەیوەندی بە سەرۆکی پەرلەمانەوە بکات، بەلآم ناوبراو دەست نەکەوت، خۆی و مەکتەبی راگەیاندنەکەشی هیچیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.

 

لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی ئەو کەسانەی لە کرەنتینەدان گلەییەکی زۆر دەکەن لەوە کە " جیاوازی " دەکرێت لەنێوان هاولآتی ئاسایی و بەرپرسانداو، بەرپرسان ناچنە کەرەنتینەوە.

 

یەکێک لەو هاولآتیانەی لە کرەنتینەدان لە پەیوەندیەکەدا بە " سپی " رایگەیاند هەموو فڕۆکەیەک بەشی پێشەوەی کەسانی " VIP" تێدایە، بەلآم هیچیان لە کەرەنتینە لەگەڵ ئێمەدا نین، هەروەها کەسوکاری بەرپرسان بەو پرۆسیەدا نارٶن، کاتێک کە لە فڕۆکەکە دادەبەزین  و دەگوازرێینەوە بۆ کەرەنتینە ژمارەمان کەم دەبێتەوە.

 

ئاگاداریەک بۆ گەشتیارانی بەڕێز لە فرۆکە خانەکانەوە..



ئاماژە بە بەیانەکانی ژمارە (١٦)و(١٧)ی ساڵی ٢٠٢٠ کە لەلایەن لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان
کە تایبەتە بە رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایروسی(كۆرۆنا) و لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی كوردستان دەرچووە


ئاگاداری بەڕێزتان دەکەین ئەوەی لەبەیانەکەدا ھاتووە لە فرۆکەخانەکان جێ بەجێ دەکرێت ......


ھەموو ئەو عێراقی و بیانیانەی كە لەم وەڵاتانەی خوارەوە دێنە هەرێمی كوردستان لە كاتی گەیشتنیان بۆ دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەر (٣٠) رۆژ پێش گەشتنیان لەو وەلاتانە بووبن ئەوا دوای پشكنینی سەرەتایی، پێویستە ببرێن بۆ كەرەنتینەكان تا تێپەربوونی ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندروستی دەست نیشانی كردووە:
وەلاتەكان: (بەلجیكا، هنگاریا، كرواتیا، قبرص، دانیمارك، ئەستونیا، ئەلمانیا، فەرەنسا، یونان، ئەلبانیا، لیتوانیا، لۆكسەمبورگ، مالتا، هولەندا، چیك، پولەندا، پۆرتوگال، رومانیا، سلوڤاكیا، سلوفینیا، فینلاند، ئیسپانیا، سوید،بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا، بریتانیا، ئیرلەند، اسكوتلندا، نەرویج، سربیا، مۆنتینیگرۆ، بولگاریا، نەمسا، سویسرا)
وە ھەموو ئەو هاوڵاتی عێراقی و بیانیانەی كە پێش (٣٠) رۆژ لە گەیشتنیان بۆ دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی وەلاتی (لوبنان) كردبێت دەبرێن بۆ كەرەنتین تا تێپەربوونی ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندروستی دەست نیشانی كردووە


ئەمە جگە لەو بەیانانەی پێشوو کە بڵاوکراوەتەوە و چەندین ووڵاتی تری تێدایە وەک (ایتاڵیا و صین و ئێران و کۆریای باشوور و یابان و سەنغافورا و تایلند و کوێت و بەحرەین)


بەھیوای تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک


بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی



PM:06:55:16/03/2020