ئاسمانی هەرێم و عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق رایگەیاند " لە سبەی ١٧ی ئازارەوە کاتژمێر ٦ی ئێوارە تا ٢٤ی ئازار ئاسمانی فڕۆکەوانی هەرێم و عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی هاتن و چووندا داەدەخرێت".
  

لە ڕاگەیاندنێکی بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا هاتووە " لە کاتژمێر ٦:٠٠ ی ئێوارە لە سبەینێ ٢٠٢٠/٣/١٧ تــــا ٢٠٢٠/٣/٢٤ ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانی یەکاندا دادەخرێت ، بەو پێ یە سەرجەم گەشتەکان لە فرۆکەخانەکانی عێراقدا بە فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ڕادەگیرێت".

 

هەموو ئەو هەنگاوانە لە ئەنجامی بەرفراوانبوونی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەگیرێتەبەر.




PM:07:18:16/03/2020