به گوێره‌ی تووێژینه‌وه‌یه‌کی زاننستی ئافره‌تان زیاتر له پیاوان ئاره‌زووی سێکسیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت له هه‌فته‌یه‌کدا سێ جار سێکس بکه‌ن.
به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ک که ٥٠٠ ئافره‌ت به‌شداریان کردووه‌و هاوسەریان هەیە، زیاتر له نیوه‌یان باس له‌وه ده‌که‌ن که هێنده‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌یانه‌وێت هه‌فتانه ناتوانن سێکس بکه‌ن و هه‌روه‌ها ئاشکراشیان کردووه که ده‌یانه‌وێت زیاتر سێکس بکه‌ن.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه که پرۆگرامی Kindara ئه‌نجامی داوه زیاتر له ٧٥%ـی ژنان ئاره‌زوو ده‌که‌ن هه‌فتانه سێ جار سێکس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان بکه‌ن، به‌ڵام زۆریان ناڕازین له مێرده‌کانیان که ناتوانن زۆر سێکسیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
به‌ڵام لە ١٣% یان دانیان بەوە دا ناوە کە ئارەزووی زیاتر لە شەش جار ئەنجامدانی سێکس ده‌که‌ن له هه‌فته‌یه‌کدا، به‌ڵام ٣٩%ـی ئافره‌تان باس له‌وه ده‌که‌ن که له هه‌ر سێکسێک دا یه‌ک جار گه‌یشتوونه‌ته ئۆرگازم، به‌ڵام له ١٠ به‌شداربوودا یه‌کێکیان وتوویه‌تی که زیاتر له جارێک گه‌یشتووه‌ته ئۆرگازم، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا دێت ژنان ده‌توانن له یه‌ک سێکسدا زیاترلە جار یک بگه‌نه ئۆرگازم ، له کاتێکدا یه‌کجار پیاوان ده‌توان بگه‌ن به ئۆرگازم له هه‌ر سێکسکردنێکدا.
سوود لە پەیجی رێبەری خیزانی وەرگیراوە..