٢١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تووشبوونی ٢١ حاڵەتی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

 

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ١٧ حاڵەتیان لە بەغدان و سێ حاڵەت لە بەکەربەلا و یەک حاڵەت لە بەسرە و و یەک حاڵەتیش لە واست تۆمارکراوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق دەشڵێت" تاوەکو ئێستا ١١ کەس بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە، ٤١ کەسیش چاکبوونەتەوە".

 


ئه‌م بابه‌ته ‌450 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:40:17/03/2020