عیراق.. مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌كانیان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌

ئەمیندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق (دڵنیایی) لەبارەی بەردەوامبوونی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەدات و رایدەگەیەنێت" مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نیشنان پارێزراوه‌".

 

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد" کە مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینان پارێزراون، هیچ ئه‌گه‌رێكیش نیه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ یاخود دابه‌شنه‌كردنی".

 

ئاماژه‌ی بەوەشکرد" كه‌ حكومه‌ت به‌ره‌و كاراكردنی‌ سه‌رچاوه‌كان دیكه‌ی‌ داهات جگه‌ له‌ نه‌وت هه‌نگاو ده‌نێت".

 

ئه‌م دڵنیاییه‌ی‌ ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ نرخی‌ نه‌وت كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ داهاته‌كانی‌ عیراقه‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زیوه‌.

 
 
 
 


PM:05:46:17/03/2020