سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ژاپۆن توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت




سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ژاپۆن، ئەمڕۆ سێشەممە راگەیەندرا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئاژانسی کیۆدۆی ژاپۆنی بڵاویکردووەتەوە، کوزۆ تاشیمای سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتی ژاپۆن، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئەم سەرۆکە پێشتر داوایکردبوو، یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ژاپۆن لە مەشخەڵەکەیدا خەڵک کۆنەبێتەوەو لە رێگەی ئینتەرنێتەوە خەڵکی راستەوخۆ بیبینن.
وڵاتی ژاپۆن و شاری تۆکیۆ بڕیارە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ی لە ٢٤ی مانگی حەوت تا ٩ی مانگی هەشت لە خۆ بگرێت، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە بۆ دوو ساڵ دوادەخرێت.



PM:07:35:17/03/2020