ئەبوبەکر هەڵەدنی: سزادانی ئەو دوو ئەفسەرە باڵایە نا یاساییە




ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان راایدەگەنێت" سزادانی هەردوو فەرماندە لیوا سەربەست زێباری ولیوا ڕێبوار عەلی نایاساییە".

 
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان بە ناونیشانی " داواکردنی ماف تاوان نییە" دەڵێت " پێویست بوو لیژنەی لێکۆڵینەوە پێک بهێنرایە بۆلێکۆڵینەوە لەڕاستی وچۆنیەتی وهۆکاری پشت لێدوانەکان".

 
ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتوو کە حیزبەکەی ئۆپۆزسیۆنە لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت " هەم ئێوە دادگای سەربازیتان هەیە کە دەبوایە پەنای بۆببەن، بۆ یە بڕیاری سزادانی هەردوو فەرماندە لیوا سەربەست زێباری ولیوا ڕێبوار عەلی نایاساییە".

 
لە کۆتاییدا جگە لەوەی داوای هەڵوێست لە هاوڕێکانی لە لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دەکات، نووسیوویشیەتی "ئەمە بێجگە لەوەی ئەودوو فەرماندە دووکەسی پاکن بەتایبەت لیوا ڕێبوار کە بەکالۆریۆس وماستەری لەبواری سەربازی بەدەستهێناوە".

 


PM:10:44:17/03/2020