بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان هۆشداری دەداتە ئەو هاووڵاتیانەی كە بڕیارەكانی قەدەغەكردنی هاتوچۆیان جێبەجێنەكردوەو، داواكارە بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاوبگیرێت.
ته‌ندروستیی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی" كه‌وتوه، ده‌ستخۆشیی له‌و هاوڵاتیانه‌ش كردوه كه پابەندی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ بون بەتایبەت لە قەزای کفری کە ھاوڵاتیان باشتر پابەندی بڕیارەکە بون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوبراو ھۆشداریی دەداتە ئەو ھاوڵاتیانەشی کە ئەمڕۆ بڕیاری قەدەغەکردنەکەیان شکاندوە و ئه‌وه‌ی بهبیرهێناونهتهوه كه "ئەم کارە جگە لەوەی سەرپێچیی یاساییە، زیان و مەترسی زۆری تەندروستیشی ھەیە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ، ھاوشێوەی چەندین وڵات و ھەرێم و شاری ترە و بەپێی ئاماژە تەندروستیەکان باشترین رێکارە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە رۆژ دوای رۆژ مەترسیەکانی زیاتر دەبێت لەسەر جیھان و ژمارەی قوربانیەکانیشی ھەڵدەکشێت.
ده‌شڵێت" ئێستا کە لەگەرمیاندا خۆشبەختانە ھیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە بونی نیە، بۆیه داوای لە ھاوڵاتیان كردوه کە پابەند بن بە قەدەغەی ھاتوچۆ و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و قەرەباڵەغی دروست نەکەن، بۆ ئەوەی بتوانرێت پەتاکە بە سەلامەتی تێپه‌ڕێنن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "بەپێچەوانەوە نەگرتنە بەری ئەو رێکارانە خۆمان و کۆمەڵگاکەمان روبەڕوی مەترسی گەورە دەکاتەوە".