ڤیدیۆ .. جوانی نازدار بە جلی کوردیەوە دەبێتە مایەی گفتوگۆی تۆڕە کۆمەلآیەتیەکان

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی باکور و باشووری کوردستان، نازدار ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە بە جلی کوردیەوەو، دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

نازدار لە تۆڕی کۆمەلآیەتی تویتەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوەتەوە کە جوانیەکەی بەجلی کوردیەوە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

نازدار لە ساڵی ١٩٨٧ لە جزیرەی بۆتان لە باکووری کوردستان لە دایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی چووەتە ئەڵمانیا و تا ئێستا دوو ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردۆتەوە و لە باشووری کوردستانیش هەوادارێکی زۆری هەیەو، لەرووی کۆمەڵایەتییشەوە ژیانی هاوسەری پێکهێناوە. 

 


PM:06:23:18/03/2020