سیتین کۆتینهۆی دەوێت و بەرشەلۆنە رەتیدەکاتەوە



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دژی راهێنەری یانەکەی کیکی سیتین دەوەستێتەوەو نایەوێت جارێکی تر کۆتینهۆ لە ریزەکانی بهێڵێتەوە.
بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی سپۆرت، کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بە ئیدارەی یانەکەی وتووە جارێکی تر فلیپ کۆتینهۆ بگەڕێننەوە، بەڵام ئەوان رەتیان کردووەتەوە بە قسەی بکەن و پێیان راگەیاندووە بەهۆی زۆری موچە و شایستە داراییەکانی ئامادە نین ئەو یاریزانە بگەڕێنینەوە.
کۆتینهۆ ئێستا لە یانەی بایرن میونخ بەخواستن یاری دەکات،لەو یانەیەش دڵخۆشە ، نایەوێت جارێکی تر بۆ دۆزەخی بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە.
هەروەها بەرشەلۆنە ئامانجی ئەوەیە بە یەکجاری ئەو یاریزانە بفرۆشێت و ئامادەیە بە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ بە یانەیەکی تری بدات.



PM:07:33:18/03/2020