بەرپرسێکی عێراقی تووشی کۆرۆنا دەبێت



بەرپرسێکی پۆلیسی عێراقی لە سنووری پارێزگای نەجەف تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.


بەرپرسی پاسەوانەکانی نەخۆشخانەی نەجەف لە باشوری عێراق تووشی نەخۆشی کۆرۆنا دەبێت.

 
 ماڵپەڕی ( سۆمەریە نیوز ) بڵاویکردەوە، ١٩ی ئازار بەرپرسی بەشی تەندروستی لە فەرماندەیی پۆلیسی نەجەف، تووشی کۆرۆنا بووە.

 
بەپێی هەواڵی میدیاکە، پێشتر بەرپرسی ئەو ئەفسەرە تووشی کۆرۆنا بووە، دواتر ئەمیش لەوەوە کۆرۆنای گرتووە.

 
لە عێراق ١٥٤ کەس تووشی کۆرۆنا بووە ٣٩ کەسی لە هەرێمی کوردستانە، لەو ژمارەیە ١١ کەس مردووە، یەکێکیان لە هەرێمە.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌1718 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:25:19/03/2020