هونەرمەندی گەورەو ناسراوی کورد، بێژەن کامگار لەسەر باری تەندروستی خۆی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، تەندروستی باشە.
بێژەن کامگار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بە دۆستان و هاوڕێیانی دەڵێت " ئازیزانم ، سلامەتی و تهندروستی من جێگیره و هیچ کێشهیهکم نییه، سوپاس بۆ هەواڵپرسین و خهمخۆریتان، هیوام تهندروستی و سهلامهتییه بۆ ههموو لایهک".
بیژهن کامکار هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئەندامی گروپی موزیکی کامکارانە لە ساڵی 1949 لەشاری سنە لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی موزیک و گۆرانی کوردی لەخزمەت حەسەن کامکاری باوکی فێر بوو، پاشان ساڵی 1974 بۆ خوێندنی هونەری شێوەکاری لەکۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران وەرگیرا. یەکێکەلەئەندامانی دامەزرێنەری گروپەکانی سەرکەوتووی موزیکی شەیدا و عارف و هەروەها یەکێکەلەئەندامانی سەرەکی گروپی موزیکی کامکاران و بەوپەڕی تواناوەئامێرەکانی تار، قەیچەک، دەف، دەهۆڵ، روباب و زەرب دەژەنێت.
بیژەن کامکار هەروەها بەدەنگی بەسۆزی خۆی چەندین ئەلبوومی موزیک و گۆرانی لەگەڵ گروپی موزیکی کامکاران، گروپی موزیکی شەمس و گروپەکانی دیکەی موزیکی سونەتی ئێران، بڵاوکردۆتەوە، لەوانە: زەردی خەزان، کۆنسێرتی کامکارها، ئاگری زیندوو، گوڵ نیشان، دەف و نەی، دەف و روباب، کانی سپی، سەمای زەربییەکان بۆ ئامێرەدەهۆڵییەکان، بەیادی سەبا، ئەوراد، بەهارانی ئاوییەر، ئاوازی باران، سێوی سوور، افسانەسرزمین پدریام واتەئەفسانەی وڵاتی باوکم، بەیادی حافز و چەندین ئەلبوومی گۆرانی و موزیکی دیکە.
بیژەن کامکار یەکەمین کەس بووەلەوڵاتی ئێران کەبەشێوەی پیشەیی ئامێری دەفی بردەناو گروپەکانی موزیکی سونەتی ئێرانەوە، هەروەها لەگەڵ هونەرمەندانی ناودار شەهرام نازری و محەمەد رەزا شەجەریان و گروپی موزیکی کامکاران، لەزۆربەی وڵاتانی دنیا کۆنسێرتی موزیک و گۆرانی کوردی و فارسی پێشکەش کردووەو بەسەرکەوتووییەوەتوانی ئامێری عیرفانی و هونەری دەف، لەناو دڵی موزیکی ئێراندا جێ بکاتەوە.