سەرۆکی پێشووی یانەی زاخۆ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت



عەبدوولوەهاب بارزانی سەرۆکی پێشووی یانەی وەرزشی زاخۆ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.

لە رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" کەسێک لە دهۆک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەو لە وڵاتی ئەڵمانیا گەڕاوەتەوەو هەڵگری ئەو  ڤایرۆسە بووە، بەڵام ناوەکەی بڵاو نەکردووەتەوە.
دواتر ئاشکرا کرد کە ئەوکەسە عەبدولوەهابی سەرۆکی پێشووی یانەی زاخۆیە و تەمەنی ٥٠ ساڵە، ئەو هەرچەندە ئێستا کەرەنتینەی بۆ کراوەو جیاکراوەتەوە، بەڵام رایگەیاندووە تەندرووستی باشە.
وەزارەتی تەندرووستی چەند پشکنینێکی تری  بۆ کردووەو رەوانەی بەغدای کردووەو لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دەگەڕێتەوە.




PM:07:47:19/03/2020