وەزیری ناوخۆ لەسەر قسەکانی لەسەر بڕینی مووچە روونکردنەوە دەدات

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لەسەر ئەو قسانەی لە سلێمانی کردبوونی" داهاتی هەرێم نزیک بۆتەوە لە سفر"، روونکردنەوە دەدات و دەڵێت " ناگەڕێینەوە  بۆ پاشەکەوتی مووچە".

 

لە بەرنامەی لەگەڵ " رەنج "ی کەناڵی رووداو ئەمشەو وەزیری ناوخۆ لەسەر ئەو قسانەی لە سلێمانی کردوونی، وتیشی" ئەو قسانەی من لێکدانەوەی خراپی بۆ کراوە، وەک خۆی وەرنەگیرا، پرسیاریان لەسەر مووچە لێکردم، وتم داهاتمان نزیک بۆتەوە لە سفر، بەهۆی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی کۆران و راگرتن هاتوچۆ و دابەزینی نەوت، داهاتمان کەمبۆتەوە بۆ سفر".

 

رێبەر ئەحمەد وتیشی" ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ پاشکەوتی مووچە، بەڵکو یاسای چاکسازی لەبەردەماندایەو ئەو یاسایە جێبەجێدەکەین".

 

 

 



PM:10:50:19/03/2020