پۆلیسی سلێمانی ٣٥ حاڵەتی گومانلێکراوی کۆرۆنای داوەتە نەخۆشخانەکان

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە ماوەی ٢٠ رۆژدا ٣٥ حاڵەتی گواستنەوەی کەسانی گومانلێكراو بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا تۆماركراوە".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بڵاویکردووەتەوە" لەڕۆژی ١ی٣ی٢٠٢٠، تاوەکو ئێستا ٣٥ حاڵەتی گواستنەوەی كەسانی گومانلێكراو بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە لایەن تیمی گواستنەوەی كەسانی گومانلێكراو تۆماركراوە".

دەشڵێت" تیمی گواستنەوەی كەسانی گومانلێكراو بەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەچەند كارمەندێكی سەر بە بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی پێك دێن كە كاریان گواستنەوەی كەسانی گومانلێكراوە بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لەشاری سلێمانی".




PM:04:37:20/03/2020