عادل عەبدولمەهدی چەند بڕیارێکی نوێی دهركرد
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی عێراق ئهمڕۆ ههینی، بەیاننامەیەکی بڵاوكردهوهو تێیدا چوار ئاماژەی بە رێکارەکانی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، کردووە.
لهراگهیهندراوهكهدا ئاماژهی بهچوار بڕیاری نوێ كردووه وهەڕەشەی سزای توندیشی لەو کەسانە دهكات کە پێشێلی ئەو بڕیارانە دەکەن.
بڕیارە نوێیەکانی عادل عەبدولمەهدی:
1- پێویستە هاووڵاتی بە تەواویی پابەند بێ بە قەدەغەی هاتوچۆ.
2- سزای دارایی بەسەر ئەو کەسانەی پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ نابن، دەسەپێندرێت و ئۆتۆمبێلەکانیان تا کۆتایی قەدەغەکردنەکە، دەستی بەسەردا دەگیرێ.
3- چوونی زیارەتکاران بۆ سەر مەزارەکانی شیعە، قەدەغەیە.
4- پێویستە هەموو دەزگاکانی وڵات ئەو بڕیارانە جێبەجێ بکەن.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا ١٦٤ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، ١٢ کەس گیانیان لەدەست داوە.
PM:08:17:20/03/2020