پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوەو داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ماڵەکەیان بمێننەوە، هاوکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تا ئێستا راگرتنی هاتوچۆ باش بەڕێوە دەچێت.
لەو پەیامەدا کە دانەیەکی دەست " سپی " کەتووە، تیایدا هاتووە " راگرتنی هاتوچۆ له سنوری پارێزگای سلێمانی زۆر به باشی و رێكوپێكی بهڕێوهدهچێت و هیچ سهركێشی و سهرپێچییهكیش نیه بۆ سهیرانگا و هاوینهههوارهكان".
هەروەها هەڤاڵ ئەبوبەکر داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە له ماڵهكانیان بمێننەوەو پابهندبوونیان به رێنماییه تهندروستییهكانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیڕەوبکەن.
دەقی پایەمەکەی پارێزگاری سلێمانی..
هاونیشتمانانی خۆشەویست
سوپاس بۆ پابەندبوون و مانەوەتان لە ماڵەکانتان و پەیرەوکردنی ڕێنماییە تەندروستی و کارگێڕییەکان، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو بوختان و وێنانەی ئەمشەو بڵاو کراونەتەوە دورن لە ڕاستیەوەو ڕاگرتنی هاتووچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی زۆر بەباشی و ڕێکوپێکی بەڕێوە دەچێت و هیچ سەرکەشی و سەرپێچییەکیش نیە بۆ سەیرانگاو هاوینەهەوارەکان.
تکایە خۆتان لە زانیاریی چەواشەکارانەو شێواو بپارێزن.
بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
٢١ /٣ /٢٠٢٠