دەزگا حکومیەکانی پارێزگای کەرکوک دادەخرێت و دەروازەکانیشی لەگەڵ پارێزگاکانی هاوسنوریدا دادەخرێن.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئازار فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق بڕیاری دا لە کاتژمێر ٨ ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە هەموو دەروازە دەرەکییەکانی کەرکووک، بەڕووی قەزاو ناحیەکان و پارێزگاکان دادەخرێن.
ئەو هەنگاوە بۆ بەرگرتنە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە.