لەسەر کۆرۆنا بەرپرسێکی باڵای هەرێم لە پۆستەکەی لابرا

ەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی هەرێم ڕایگەیاند" لەبەرئەوەی عەمید عەبدولوەهاب محەمەد عیسا، بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کە بە مۆڵەتی فەرمی سەردانی ئەڵمانیان کردبوو، ڕۆژی 14ی ئازار لە کاتی گەڕانەوەیدا لە فڕۆکەخانەی هەولێر پابەندی ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای حکومەتی هەرێم نەبووە و شوێنی کەرەنتینەی بەجێهێشتووە، بۆیە لەکارەکەی دوورخرایەوە".

 

بەپێی نوسراوێکی فەرمی ئاسایشی گشتی کە تیایدا هاتووە" دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە عەمید عەبدولوەهاب محەمەد عیسا، بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کە بە مۆڵەتی فەرمی سەردانی ئەڵمانیان کردبوو، ڕۆژی 14ی ئازار لە کاتی گەڕانەوەیدا لە فڕۆکەخانەی هەولێر پابەندی ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای حکومەتی هەرێم نەبووە و شوێنی کەرەنتینەی بەجێهێشتووە.



دەشڵێت، “بۆیە وەک هەنگاوی سەرەتایی بۆ سزادانی، بڕیارمان دا بە دورخستنەوەی ناوبراو لە پۆستی بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیبراهیم خەلیل.”

 



PM:07:40:21/03/2020