رۆناڵدینهۆ لە بەندینخانەوە یادی رۆژی لە دایکبوونی کردەوە



رۆناڵدینهۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل، لە بەندینخانەوە یادی رۆژی لە دایکبوونی کردەوە.
رۆناڵدینهۆ لە ئێستادا لەگەڵ براکەی لە وڵاتی پاراگوایی لە بەندینخانەیەو دەستبەسەرە، ئەمەش پاش ئەوەی بە پاسەپۆرتی تەزوویرەوە دەستگیر کران.
ئەمڕۆ ٢١-٣- ٢٠٢٠، ئەو ئەستێرەیە کە باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٠٥ بوو، تەمەنی بووە ٤٠ ساڵ و ئەمڕۆ رۆژی لە دایکبوونیەتی.

رۆناڵدینهۆ توانیویەتی جامی جیهانی، جامی کیشوەرەکان، کۆپا ئەمریکا، کۆپا لیبەرتادۆرێس، خولی یانە پاڵەوانەکان، خولی ئیسپانیا، خولی ئیتاڵیا بباتەوە.




PM:08:13:21/03/2020