دادوەری ئێشكگر لەدادگای سلێمانی كاتژمێر 12 ی شەوی 3 \4 ئایار بڕیاری دەستگیكردن بۆ هەریەك لە بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانیو بەرپرسی دەزگای پاراستنو زانیاری لاهوری شێخ جەنگیو بەرپرسی لیوایەكی پۆلیس و هەموو ئەو كارمەندانە دەردەكات كە شەوی 3ی ئایار شەش هەڵوسڕاوی گۆڕانیان دەستگیركردووەو دواتر ئەشكەنجەیان داون.
سەرچاوەیەكی یاسایی ئاگادار بەسپی میدیای ڕاگەیاند كەشەوی رابردوو كاتژمێر 12 ی شەو ئەو بڕیارە لەلایەن دادوەری ئێشك گرەوە دەرچووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە دەرچوونی ئەو بڕیارە ئەو راستیە دووپات دەكاتەوە كە ئەو شەش گیراوە ئازارو ئەشكەنجە دراون.
شەوی 3ی ئایار شەش هەڵوسوڕاوی گۆڕان كە پێناسی كۆمسیۆنیان پێبووە لەلایەن هێزێكی ئاسایشەوە دەستگیردەكرێن كە دوانیان چەكیان پێبووە، هەر ئەو شەوە ئازارو ئەشكەنجەیەكی زۆر دەدرێنو، دواتر وەك وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بۆ كرد دەدرێنەوە دەست پۆلیس، شەوی 4ی ئایار دادوەر چواریانی ئازادكردو ئەو دوانەش كە چەكیان پێبووە وابڕیارە ئەمرۆ 5-5 بەكەفالەت ئازاد بكرێن.